سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان پیرۆزبایی له‌ئافره‌تی‌ عیراقی ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8/3/2018 له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تی‌ عیراقی كرد.
به‌ڕێزی‌ له‌لێدوانه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا گووتی‌:” لم بۆنه‌یه‌دا جوانترین پیرۆزبایی له‌ ئافره‌تی عیراقی ده‌كه‌ین كه‌ له‌كاتێكدایه‌ عیراقیه‌كان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر تیرۆریستاندا به‌ده‌ستهێناو ئافره‌تی عیراقی جوانترین نمونه‌ی‌ به‌رگری‌ و قوربانیدانی‌ پێشاندا و روبه‌ڕوی‌ بارودۆخی‌ قورس بوو به‌جۆرێك كه‌ سه‌لماندی ئه‌و دایك و خێزان وخوشك و پاڵپشتیه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ پیاو”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌” به‌و بۆنه‌وه‌ شانازی خۆمان به‌ ئافره‌تی عیراقی وده‌ستكه‌وته‌كانی‌ راده‌گه‌ێنین وسڵاوێكی‌ گه‌وره‌ و رێزلێنانی‌ بۆ ده‌نێرین بۆ قوربانیدان و خۆڕاگری‌ به‌رده‌وامی كه‌ هه‌میشه‌ پاڵده‌رێكی‌ گرنگ بوو بۆ بنیاتنان و پێشكه‌وتن”.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
8/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com