سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ پێشوازی‌ له‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری له‌قۆناغی داهاتوودا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 پێشوازی‌ له‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ هومام حه‌مودی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی وڵات كرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ گفتوگۆ و دیداره‌كانی‌ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئالنگاری و قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری له‌قۆناغی داهاتوودا كرا ئه‌ویش له‌رێگه‌ی‌ پاڵپشتیكردنی ئابوری‌ و كاراكردنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان وره‌خساندنی‌ بارودۆخی‌ گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و گرنگیدان به‌لایه‌نی‌ بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
13/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com