سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پێویسته‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانی‌ وڵاتێكی‌ به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانین و خوێندن و رۆشنبیری‌ وداهێنان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 پێشوازی‌ له‌شاندێكی‌ راگرو مامۆستایانی‌ زانكۆ وكه‌سایه‌تی‌ رۆشنبیری‌ و زانستی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی‌ عیراق ورۆڵی‌ رۆشنبیری‌ و كه‌سایه‌تیه‌ زانستیه‌كان له‌راستكردنه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ وڵات له‌ڕێگه‌ی‌ كاریگه‌ری‌ پۆزه‌تیڤانه‌یان له‌سه‌ر بیروڕاو تێڕوانینی رای گشتی‌ وده‌ستنیشانكردنی‌ دیارده‌ له‌ناكاوه‌كانی‌ وه‌كو تیرۆر و تائیفه‌گه‌ری‌ وپاراستنی‌ كۆمه‌ڵگا له‌و دیاردانه‌ وپاراستنی‌ په‌یوه‌ندی له‌نێوان پێكهاته‌كانی‌ گه‌ل تاوتوێكرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رۆشنبیرو نوخبه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا به‌رپسیارێتی‌ گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لدا ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان، هه‌روه‌ها به‌رپسیارێتی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ورد و ده‌ستنیشانكردنی‌ خاڵه‌ لاوازه‌كان له‌رێگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌و ئامۆژگاریكردن بۆ دوركه‌وتن له‌هه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان و دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی:” پێویسته‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانی‌ وڵاتێكی‌ به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانین و خوێندن و رۆشنبیری‌ وداهێنان وگرنگیدان به‌ژیانی‌ هاوڵاتیان و بژێوی‌ ژیانیان، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی‌ بنیاتی‌ ئابوری‌ وگه‌شه‌پێدان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ نه‌زانین ونه‌خوێنده‌واری‌ وپاڵپشتیكردنی‌ تواناو لێهاتویی”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com