سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی تۆپی پێی عیراق پیرۆزبایی له عیراقیه‌كان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17/3/2018 له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر چه‌ند یاریگایه‌كی تۆپی پێی عیراق پیرۆزبایی له عیراقیه‌كان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی كرد.
به‌ڕێزی له لێدوانه‌كه‌یدا گووتی..
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر یاریگاكانی به‌سراو كه‌ربه‌لاو هه‌ولێر، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عیراقیه‌كان له‌هه‌موو جیهان و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و ماندوبونی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش و لایه‌نه‌كانی تری وه‌رزشی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوكاری عیراقیان كرد به‌رزده‌نرخێنین بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی وگه‌یاندنی وێنه‌ی راسته‌قینه سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری بارودۆخی وڵات وسه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌توانین سه‌ركه‌وتنه له‌یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان به‌ده‌ست بێنین.
هه‌روه‌ها جبوری داوایكرد به‌رده‌وامی به هه‌وڵ و كاره‌كان بدرێت بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر هه‌موو یاریگاكانی عیراق وخزمه‌تكردنی نازناوی تۆپی پێی عیراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/3/2018