سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندێكی كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی شاری ئه‌عزه‌مییه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22/3/2018 پێشوازی له شاندێكی كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی شاری ئه‌عزه‌مییه كرد.ش
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات كرا وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كاراكردنی هاوكاری و یه‌كده‌ستی له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌ت كرایه‌وه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وپاراستنی كۆمه‌ڵگا له‌مه‌ترسیه‌كان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی شاری ئه‌عزه‌مییه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان كرا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتی عیراقی له‌ماوه‌ی داهاتوو و باشتركردنی بژێوی ژیانی كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/3/2018