سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داواده‌كات پارێزگاری‌ له‌گیانی هاوڵاتیان وكه‌لوپه‌له‌كانیان له‌سه‌ر رێگاكانی نێوان پارێزگاكان بكرێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/3/2018 له‌لێدوانێكیدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان وكه‌لوپه‌له‌كانیان له‌سه‌ر رێگاكانی‌ نێوان پارێزگاكان كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی‌ خێرا بۆ روداو و تاوانه‌كانی‌ سه‌ر رێگاكانی نێوان پارێزگاكان و به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر رێگای‌ تۆزخورماتوو بدۆزرێته‌وه‌.
جبوری‌ داوای‌ له‌فه‌رمانده‌كانی‌ ئاسایشی‌ وڵات كرد كاربكه‌ن بۆ پاراستنی‌ هاوڵاتیان وده‌ستگیركردنی‌ تاوانباران ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گیانی عیراقیه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی‌ وڵات ده‌كه‌ن و سه‌قامگیری تێكده‌ده‌ن.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com