سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كانی‌ عیراق وبه‌شداریكردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ جه‌زائیر له‌ عیراق…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كانی‌ عیراق وبه‌شداریكردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/3/2018 پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ جه‌زائیر له‌عیراق به‌ڕێز عه‌بدولقادر بن شاعه‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی له‌عیراق وناوچه‌كه‌و هاوكاری هاوبه‌ش بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا وتیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان عیراق وجه‌زائیر وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وڵأت.
به‌ڕێز جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی‌ كرده‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئاسایش له‌ناوچه‌كه‌دا وتێپه‌ڕاندنی‌ قه‌یران و كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی‌ كرده‌وه‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كانی‌ عیراق وبه‌شداریكردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیان وئاواره‌كان بۆ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بن شاعه‌ رۆڵی‌ سه‌رۆك جبوری‌ له‌پاڵپشتیكردنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عیراق وناوچه‌كه‌ به‌رزنرخاند وخواستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ زیادكردنی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا و له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێشاندا.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
26/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com