سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌ت ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی بارودۆخی ئافره‌ت خاتوو زیكرا عه‌لوش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئافره‌تی عیراقی له كۆمه‌ڵگادا و ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆی له ئێستاداو مه‌ینه‌تیه‌كانی ئافره‌ت له ماوه‌ی رابردوودا كرا.
هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌رگریكردن له‌ئافره‌ت وپێدانی مافه‌كانی له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی ئه‌و مافانه وبه‌هێزكردنیان به‌پێی پێوه‌ره‌كانی جیهانی و رێكه‌وتنامه كارپێكراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكرا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێگه‌ی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگادا وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆی بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له‌بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌موو بواره‌كانی تری ژیاندا ببینێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/3/2018