سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌رپسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئافره‌تی عیراقی بگرێته ئه‌ستۆ و داموده‌زگای ره‌سه‌نی تایبه‌ت به‌حزمه‌تكردنی ئافره‌تان دابین بكات
له‌میانه‌ی ئاماده‌بونی له‌ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دایك…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌رپسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئافره‌تی عیراقی بگرێته ئه‌ستۆ و داموده‌زگای ره‌سه‌نی تایبه‌ت به به‌حزمه‌تكردنی ئافره‌تان دابین بكات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/3/2018 ئاماده‌ی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دایك له قوتابخانه‌ی ئه‌سوانی ئێواران بۆ كچان له‌ناوچه‌ی عامریه له‌به‌غدا بوو.
جبوری له وته‌یه‌كیدا دووپاتیكرده‌وه كه دروستكردنی دایك واته دروستكردنی مرۆڤ و ئه‌وه‌ش واتای دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه ودایك سه‌رچاوه‌ی هێزی خێزانه و ئه‌گه‌ر باوك سه‌رچاوه‌ی به‌رگریكردن بێت له‌ڕۆڵه‌كانی ئه‌وا دایك دروستكه‌ری كه‌سایه‌تی ئه‌وانه به‌جۆرێك كه شێوازی كه‌سایه‌تی و ژیانیان ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:”دایكی عیراقی دوای ساڵانێكی زۆر له مه‌ینه‌تی، پێویستی به دڵخۆشكردن هه‌ییه و دڵخۆشكردنی دایك له‌ڕێگه‌ی دڵنیاكردنی ده‌بێت به دوارۆژێكی گه‌ش بۆ رۆڵه‌كانی له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا”.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا جبوری داوایكرد پێگه‌ی دایك به‌شێوه‌یه‌كی كرداری به‌رزبكرێت و رێزی لێ بگیرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دووچاری ئاواره‌بوون هاتوون و تا ئێستا زۆریان له‌ژێر مه‌ینه‌تی ئاواره‌بووندا ده‌ژین و داوایكرد كار بكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان.
هه‌روه‌ها جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌ڵه‌ت به‌رپسیارێتی خزمه‌تكردنی ئه‌و دایكانه بگرێته ئه‌ستۆ كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه وپێویسته ده‌وڵه‌ت ده‌زگای ره‌سه‌ن دامه‌زرێنێت كه بتوانێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
29/3/2018