سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به باڵیۆزی سعودی ده‌كه‌وێت و جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/4/2018 چاویكه‌وت به باڵیۆزی سعودیه له عیراق به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز شمه‌ری له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی بواری ئاسایش و سیاسی له‌عیراق و ناوچه‌كه‌و هاریكاری هاوبه‌ش بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق و سعودیه وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان وله‌وانه سعودیه دروست بكات وبه‌ڕێزی گوتی:” رۆڵی برایان له سعودیه له‌دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق وهاوكاریكردنی ئاواره‌كان وپاڵپشتیكردنی سعودیه له دۆسیه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌و به‌رز ده‌نرخێنین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و وه‌به‌رهێنان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كارا بكرێن وئاسۆی نوێ بكرێته‌وه و ده‌رفه‌تی نوێ بره‌خسێنرێت، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا كه عیراق هه‌نگاو ده‌نێته ناو قۆناغێكی گرنگدا له‌دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش كه ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی هه‌یه وهیوادارین كه شانشینی سعودیه رۆڵی گرنگ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا بگێڕێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز شمه‌ری دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره رۆڵی له دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ه‌ی عیراقدا هه‌بێت، به‌جۆرێك كه كاربكات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابوری وئاسایشدا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
1/4/2018