سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌شاندێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌عیانی ئۆردنی‌ ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 پێشوازی‌ له‌شاندێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌عیانی ئۆردنی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز ته‌لال ئه‌بو غه‌زاله‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسی له‌ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوولا كراو جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان عیراق وشانشینی‌ ئۆردن كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان و پاڵپشتیكردنی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و پاڵپشتیكردنی‌ دۆزه‌كانی‌ عه‌ره‌بی و كاراكردنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ سه‌قامگیری وگه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
2/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com