سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندێكی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی عهنبكیه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/4/2018 پێشوازی له شاندێكی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی عهنبكیه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وڵات به‌گشتی كرا وتیشك خرایه‌سه‌ر رۆڵی هۆزه ره‌سه‌نه‌كانی عیراق له پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر وپاراستنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی عیراق ونه‌هێشتنی هه‌موو جۆره دیارده‌و هه‌ڵسوكه‌وتێك كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر یه‌كگرتوویی وڵات.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه پێویسته ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تر بدرێته هۆزه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئاشتبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك لهیهكگرتوویی له‌نێوان هاوڵاتی وده‌وڵه‌تدا بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی ودابینكردنی ژیانێكی ئاسوده بۆ هاوڵاتیان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
2/4/2018