سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دۆسیه‌ی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی بۆ باشتركردنی‌ بارودۆخی قوتابیانی‌ عیراقی له‌میسر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسری تاوتوێكرد

له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ قوتابیانی عیراقی له‌میسر…
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دۆسیه‌ی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی بۆ باشتركردنی‌ بارودۆخی قوتابیانی‌ عیراقی له‌میسر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسری تاوتوێكرد

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/4/2018 چاوی‌ به‌شاندێكی‌ نوێنه‌رانی‌ قوتابیانی‌ عیراقی‌ له‌ كۆماری‌ میسر كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ قوتابیان و كێشه‌كانیان وچۆنیه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌میان بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنیان كراو سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تاوتوێی‌ چه‌ندین دۆسیه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ میسر كردوه‌و دیارترینیان دۆسیه‌ی‌ قوتابیان و چۆنیه‌تی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاریكردن بۆ دابینكردنی‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌كان بۆ قوتابیانی‌ عیراقی له‌میسر.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” عیراق هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قرناغێكی‌ نوێدا له‌بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ وپێویستی‌ به‌ توانای‌ زانستی‌ و رۆشنبیری‌ و داهێنان هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ ئه‌و قۆناغه‌ و قوتابیان و خاوه‌ن بڕوانامه‌كان به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌ن”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com