سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌شانده‌كانی به‌شدار له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می تۆڕی عه‌ره‌بی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/4/2018 پێشوازیكرد له‌شانده‌كانی به‌شدار له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می تۆڕی عه‌ره‌بی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كه له‌ژێرناونیشاندنی (قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌خزمه‌تكردنی ئاسایشی مرۆڤ وكۆمه‌ڵگادا) له‌هۆتێلی بابل له‌به‌غدا به‌سترابوو.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه ودوپاتیكرده‌وه كه مه‌ترسیه‌كه‌ی له مه‌ترسی تیرۆر كه‌متر نیه بۆ كۆمه‌ڵگاكان و گوتی:” خۆشحاڵین كه شاری به‌غدا ئه‌و دیداره گرنگه له‌خۆی ده‌گرێت و پێمان خۆشه سه‌ره‌تا ستایشی رۆڵی تۆڕی عه‌ره‌بی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی وقه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی بكه‌ین بۆ ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره گرنگه، هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین له نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و هه‌موو رێكخراوه‌ه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وپسپۆڕان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه وێستگه‌یه‌كی گرنگه له‌بواری لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی رێوشوێن و میكانیزمه‌كانی تایبه‌ت به‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رتیل و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و كۆنگره‌یه گرنگی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێت كه قۆناغه‌كه گۆڕانكاری گرنگ و جه‌وهه‌ری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ خواستی گه‌ل بۆ كاراكردنی بنه‌ماكانی لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی، هه‌ربۆیه دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته یه‌كێك له گرنگترین دۆسیه‌كان كه هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێ بكرێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌روی گرنگی پێدانی هاوڵاتیانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ ته‌نها كێشه‌یه‌كی ساده نیه به‌ڵكو بووه‌ته كاره‌ساتێكی تێكده‌ر بۆ وڵات له‌بواری ژێرخانی ئابوری و خولقاندنی حاڵه‌تی بێ هیوایی لای گه‌لدا.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاسی تۆڕی عه‌ره‌بی بۆ به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی وقه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كردوهه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له‌به‌ستنی ئه‌و دیداره و هیوای كردووه وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌مولایه‌ك خواست.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2018