سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به جێگری سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌وێت بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی وڵات و پێویستیه‌كانی قۆناغی داهاتوو
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17/4/2018 به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆن و سه‌ركرده‌كانی سیاسی، چاوی به جێگری سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بڕیاری عیراقی به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی قۆناغی داهاتوو كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كاركردنی هاوبه‌ش كرایه‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌تیرۆریستانی داعش و كۆتایهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان وقه‌ربوكردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ مافی هاوڵاتیبونی راسته‌قینه‌دا بگونجێت و ره‌چاوی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری وبژێوی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی حكومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به ناوچه رزگاركراوه‌كان وپاراستنی ئازادی ده‌نگده‌ر كرایه‌وه‌و قبوڵنه‌كردنی هه‌رجۆره هه‌ڕه‌شه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر یان گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان.
له‌كۆتاییدا ئاماده‌بوان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه‌پێویسته له قۆناغی داهاتوودا گرنگیه‌كی گه‌وره به‌بارودۆخی خزمه‌تگوزاری بدرێت و گرنگی به دۆسیه‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كان وپاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی بدرێت به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنیه‌وه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه له پله‌كانی فه‌رمانبه‌رێتی بێبه‌شكران.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/4/2018