سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌خت له‌وه‌دكاته‌وه‌ كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌رێگه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ كارا له‌و پرۆسه‌یه‌دا

له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ هۆزی‌ ته‌راجیمه‌ی‌ جبور
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌خت له‌وه‌دكاته‌وه‌ كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌رێگه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ كارا له‌و پرۆسه‌یه‌دا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 19/4/2018 پێشوازی له‌سه‌رۆك هۆزو كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ هۆزی‌ ته‌راجیمه‌ی‌ جبور كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ گوێبیستی‌ دیارترین كێشه‌كانی ناوچه‌كانیان له‌بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاسایشه‌وه‌ بوو و به‌ڕێزی‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌ كاركردنی‌ هاوبه‌ش هه‌یه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌رێگه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ كارا له‌و پرۆسه‌یه‌دا و رێگه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات تێكبده‌ن وبه‌ڕێزی‌ گوتی:” پێویسته‌ هۆزه‌كان رۆڵی‌ كارا ببینن له‌ چه‌سپاندنی چه‌مكی هاوڵاتیبوون له‌نێوان پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ عیراقی‌ وگرتنه‌به‌ری‌ گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و ناكۆكیه‌كان”.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وڵات و پاڵپشتیكردنی‌ پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌بێ جیاوازی‌ به‌رزنرخاند.
***
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
19/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com