سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: عیراق خوازیاره‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دۆست وله‌وانه‌ ئه‌لمانیا به‌شداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ بنیاتنان و گه‌شه‌پێدان له‌قۆناغی داهاتوودا بكه‌ن

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ بۆ وه‌زیری‌ گه‌شه‌پێدان و هاریكاری‌ ئابوری‌ ئه‌لمانیا وشاندی یاوه‌ریدا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: عیراق خوازیاره‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دۆست وله‌وانه‌ ئه‌لمانیا به‌شداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ بنیاتنان و گه‌شه‌پێدان له‌قۆناغی داهاتوودا بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/4/2018 پێشوازی‌ له‌ وه‌زیری‌ گه‌شه‌پێدان و هاریكاری‌ ئابوری‌ ئه‌لمانیا به‌ڕێز جێرد مۆله‌ر و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایشی‌ ناوخۆیی و هه‌رێمی‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی له‌عیراق كرا.
جبوری‌ دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ هه‌موو وڵاتانی‌ دۆست وله‌وانه‌ ئه‌لمانیا به‌شداری‌ له‌پرۆسه‌ی‌ بنیاتنان و گه‌شه‌پێدان له‌قۆناغی داهاتوودا بكه‌ن و داوای‌ له‌ هه‌موولایه‌ك كرد به‌شداری‌ كارا له‌ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی‌ عیراقدا بكه‌ن به‌تایبه‌تی‌ شاره‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان به‌هۆی‌ تیرۆره‌وه‌.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مان هه‌وڵی‌ زۆریداوه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی‌ بواری‌ ئابوری‌ وپیشه‌سازی‌ له‌رێگه‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای‌ وڵات.
له‌لایه‌كی‌ تر جبوری‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ رۆڵی‌ ئه‌لمانیا كرد له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆرو دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق خوازیاره‌ بواری‌ هاریكاری‌ له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌لمانیا فراوان بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز جێرد مۆله‌ر دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌لمانیا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ عیراق له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌هێز بكات و رۆڵی‌ سه‌رۆك جبوری‌ له‌به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌وڵاتدا به‌رزنرخاند.
***
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
22/4/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com