سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: حكومه‌تی‌ داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان و بێ كێشه‌ پێكدێت و ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ پرۆژه‌ی‌ نشتیمانی هه‌یه‌

له‌میانه‌ی‌ ئاماده‌بونیدا له‌ كۆمبونێكی‌ گه‌نجانی‌ به‌غدا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: حكومه‌تی‌ داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان و بێ كێشه‌ پێكدێت و ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ پرۆژه‌ی‌ نشتیمانی هه‌یه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7/5/2018 ئاماده‌ی‌ كۆمبونێكی‌ گه‌نجان له‌ شاری‌ به‌غدا بوو وگوتارێكی‌ پێشكه‌شكرد، تێیدا دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ لیستی نشتیمانی‌ كاركردنه‌ نه‌ك گوته‌و به‌ڵێنی‌ بێ كرداره‌ یان هه‌وڵێكه‌ بۆ سوڕانه‌وه‌ به‌سه‌ر ویستی‌ جه‌ماوه‌ر یان شێواندنی راستیه‌كان له‌رێگه‌ی‌ قسه‌ی‌ شرینی‌ بێ كردار، به‌ڵكو لیستی نشتیمانی‌ كاركردنه‌و به‌رنامه‌یه‌كی‌ هیوا ئامێزو هۆشیاره‌ كه‌ ده‌توانێت روبه‌ڕوی‌ بارودۆخ و پێشهاته‌كان ببێته‌وه‌ وحاڵه‌تێكی‌ عیراقی نوێ دروست ده‌كات كه‌ ده‌توانێت هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ هاوڵاتیانی‌ عیراقی له‌خۆ بگرێت و له‌سه‌روی‌ هه‌مویاندا ئاسایش و خزمه‌تگوزاری‌ وئابوری‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گوتی:” به‌یارمه‌تی خوای‌ گه‌وره‌ توانیمان په‌رله‌مان له‌بارودۆخێكی‌ قورسدا به‌ڕێوه‌به‌رین و روبه‌ڕوی‌ ئالنگاری‌ مه‌ترسیدار ببینه‌وه‌ وتوانیمان له‌رێگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هاوسه‌نگه‌وه‌ قه‌یرانی تائیفی‌ تێپه‌ڕێنین و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ینه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ویستیان یه‌كڕیزی‌ نشتیمانی‌ تێك بده‌ن و وراگه‌یاندن بۆ گه‌مه‌ی‌ تائیفی‌ خۆیان به‌كاربێنن”.
هه‌روه‌ها گوتی:” به‌شانازییه‌وه‌ ده‌یڵێین كه‌ توانیمان به‌سه‌ركه‌وتویی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌به‌رین وئه‌و ده‌زگایه‌ توانی ده‌یان یاسای‌ تایبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌ربكات و چاودێری‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و لێپرسینه‌وه‌ بكات”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان و بێ گرفت پێكدێت و ئێمه‌ متمانه‌مان به‌پرۆژه‌ی‌ نشتیمانی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ستونی راسته‌قینه‌ بۆ بنیاتنانی‌ هاوبه‌شی‌ نشتیمانی‌ وگوتی كه‌ ئێمه‌ پاڵپشتی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌كه‌ین كه‌له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ حوكمڕانیدا ئابوری‌ وڵات به‌هێز بكات وپرۆژه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و پارێزگای‌ موسڵ و پارێزگاكانی‌ تری‌ زیانپێگه‌یشتو ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و قه‌ره‌بوویه‌كی‌ شایسته‌ پێشكه‌شی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان بكات و شاری‌ به‌غدا بكاته‌ پایته‌خێكی‌ جوان وگوتی كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ی‌ پێبده‌ین داوای‌ پلانه‌كه‌ی‌ بۆ چوار ساڵی‌ داهاتوو ده‌كه‌ین.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
7/5/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com