لێدوانی رۆژنامه‌وانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی وڵات وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبه‌پێی ده‌ستور به‌رگری له رێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات و كارده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وسه‌رپێچیه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، په‌رله‌مان هیواخوازه ده‌زگاكانی سیادی وڵات پاڵپشتی ئه‌و بۆچونه بكه‌ن وهه‌ڵه‌كان راستبكه‌نه‌وه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگانه په‌یوه‌ندیدارن به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستور وپاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی وپێویسته خۆیان دوربگرن له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سوڕانه‌وه له رێوشوێنه ده‌ستوری و یاساییه‌كان.
ئه‌و ته‌زویره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رویدا ده‌گاته ئاستی گۆڕینی ویستی گه‌لی عیراقی كه به‌پرۆسه‌یه‌كی فراوان و رێكخراو و پلان بۆ داڕێژراو ئه‌نجامدراو ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌چوو وهه‌مولایه‌ك بێده‌نگ بوون لێی، ده‌بێته فه‌زیحه‌و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره كه زیان به عیراق وهه‌مو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گه‌ێنێت، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تا به‌رواری 30/6/2018 وبه‌هاوكاری ده‌زگاكانی سیادی وجێبه‌جێكردنی ده‌وڵه‌ت، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ده‌ركردنی یاسا وبڕیاری پێویست بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی.
لێره‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی و دادوه‌ری ده‌كات ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی خۆیان كارا بكه‌ن وبه‌رپسیارێتی مێژویی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ بۆ پاراستنی دادوه‌ری و دیموكراتی ورێگه‌گرتن له‌و هه‌وڵه سیاسیانه‌ی له‌ئارادایه بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه گه‌وره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
30/5/2018