سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی ده‌كه‌وێت بۆ تاوتوێكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ دوای‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/6/2018 پێشوازی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی‌ دۆسیه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر قۆناغی دوای‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌و رێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستكردن به‌ رێوشوێنی‌ یاسایی هه‌مواركردنه‌كه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مافی‌ دوباره‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌ی ده‌ستی‌ له‌هه‌مو وڵاتدا ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاراستنی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ گڕگرتنی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوای‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ ئاسایش و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد هه‌مو رێوشوێنی‌ پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مافی هه‌مولایه‌ك بپارێزرێت.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
11/6/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com