سه‌رۆكی په‌رۆكی په‌رله‌مان داواده‌كات لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكبهێندرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆڤیدا
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌ی هۆزه‌كانی عیراقی، كه له‌لایه‌ن دیوانی وه‌قفی سوننی وله‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا به‌سترابوو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی پێویستی به بارودۆخی ئاماده‌كردن وره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه ویه‌كه‌م خاڵیش بریتیه له رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی و رێكه‌وتنامه‌ی سیاسی وبه‌تایبه‌تی بابه‌تی هاوسه‌نگی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوایكرد كه لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكبهێندرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی (یه‌سرب) وه‌كو نمونه له‌گه‌ڵ (جورف ئه‌لسه‌خر) وناوچه‌كانی تر، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ومرۆڤیدا، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی بوار بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش وجێبه‌جێكردن ئه‌ركی خۆیان بگێڕن له‌بواری پسپۆڕی خۆیاندا و گووتی كه ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی هیوای راسته‌قینه‌یه له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات و كۆمه‌ڵگا.
سه‌باره‌ت به جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش، سه‌رۆك جبوری گووتی: پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی ئێمه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌موسڵ ونزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایهاتنی لاپه‌ڕه‌ی داعشی تیرۆریست، هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین وزه‌مینه‌سازی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی بكه‌ین.