سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ ناحیه‌كانی‌ دیوانیه‌ و دیالا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی ئه‌ندامانی‌ ناحیه‌كانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ دیوانیه‌و دیالا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا چه‌ند دۆسیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری‌ وئاسایش و هه‌مواركردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌سه‌ر یاسای‌ پارێزگاكان كه‌ له‌م وه‌رزه‌ی‌ یاساداناندا ده‌نگی‌ له‌سه‌ر ده‌درێت خرانه‌ڕوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ عیراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ گرنگیان پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ دووباره‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ وهه‌موو به‌ربه‌سته‌كان لاببرێن.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com