شێخ د. هومام حه‌مودی ده‌گاته وڵاتی هیندستان وچاوی به وه‌زیری گه‌شتوگوزاری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام، له‌چوارچێوه گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌كا، گه‌یشته وڵاتی هیندستان وچاوی به وه‌زیری گه‌شتوگوزار به‌ڕێز شارما كه‌وت.
له‌دیدارێكدا تاوتوێی بابه‌تی گه‌شتوگوزاری بواری ته‌ندروستی وچاره‌سه‌ركردن كرا وشێخ حه‌مودی هۆشداریدا له زیادبوونی دیارده‌ی زیان گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری رێپێشانده‌ر له‌بواری گه‌شتوگوزاری چاره‌سه‌ركردن ده‌بینن وداوای كرد كه رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌م لایه‌نه كۆنتڕۆڵ وتوندتر بكرێت وخه‌رجی دارایی چاره‌سه‌ركردنیش كه‌م بكرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز شارما دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی رێنمایی نوێ له‌مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌رده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌س، ئه‌وانه‌ی كار له‌بواری گه‌شتوگوزاری چاره‌سه‌ركردندا ده‌كه‌ن وزیانیان به ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه.
له‌دیدارێكی تری‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه به‌ڕێز ئێم جیه ئه‌كبه‌ر، تاوتوێی په‌ره‌پێدانی كاری دبلوماسی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وكاراكردنی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌كبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی گه‌لی عیراقی دژ به‌تیرۆر پیرۆز كرد وخواستی خۆی له به‌هێزكردنی هاریكاری ئابوری له‌نێوان هه‌ردوولادا پێشاندا.
هه‌روه‌ها د. حه‌مودی چاویكه‌وت به شێخ حوسه‌ینی سوفی له نیودلهی، كه ناوبراو یه‌كێكه له گه‌وره زاناكانی سوفیگه‌ری له هیندستان وتاوتوێی ئه‌گه‌ری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك له‌به‌غدا له‌گه‌ڵیدا كرد، سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وی وبه‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی وپێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان موسڵمانانی هه‌موو جیهان وجه‌ختی له‌سه‌ر پیشاندانی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلام بۆ جیهان كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه ئه‌و وێنه‌یه ناشرین كرا.
له‌كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا شێخ حه‌مودی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له هیندستان كرد وچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه وستایشی كاره‌كانی ستافه‌كه‌ی كرد له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عیراقیه‌كان له‌م وڵاته‌دا هه‌روه‌ها چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكی له گه‌ڵ كه‌ناڵ ڕۆژنامه‌كانی هیندستان ئه‌نجامدا.