ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات و پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی لاده‌بات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12/9/2017 له هه‌ژده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری وئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر دوو یاسا ده‌دات و پارێزگاری كه‌ركوك له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی لاده‌بات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری داوای له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد ئاماده‌ی دانیشتنه‌كان ببن بۆ په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌یكرد كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داواكارییه‌كی له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه بۆ لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی و رونیكرده‌وه كه بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه كه یاسای 21 كه‌ركوك ناگرێته‌وه و گووتی كه داواكارییه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێشكه‌شكراوه بۆ په‌له‌نه‌كردن له لادانی پارێزگاری كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌تایبه‌تی كه بڕیاره شاندی هه‌رێمی كوردستان بگاته به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كان ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌پێی داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن 128 په‌رله‌مانتاره‌وه ئیمزاكرابوو، ده‌نگیدا له‌سه‌ر لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاردرا بابه‌ته‌كه بخرێته ناو بڕگه‌كانی كاری دانیشتنه‌كه وگه‌یشتنی نووسراوی سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی كه تێیدا داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات پارێزگار له پۆسته‌كه‌ی لابدات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری زیندوو ڕاگرتنی قوربانیانیه‌كانی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش وپه‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی كه‌یسه‌كانیان وچاودێریكردنی برینداره‌كانیان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ئاودێری كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو زۆنگاوه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سایه‌تی ژماره (188)ی ساڵی 1959 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی كرد كه چه‌ندین پێشنیار‌و پرۆژه یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكراوه و به‌پێی كاتی پێشكه‌شكردن ده‌ستكراوه به‌خوێندنه‌وه‌یان وئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی ده‌نگدانی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیاری یاساكه به‌ده‌ستنه‌هات ئه‌وا له‌دانیشتنی داهاتوودا پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خرێته‌به‌ر باس و گفتوگۆ.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه 16/9/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق