سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له یادی شه‌هیدبوونی حوسێن (س)دا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به بنه‌ماو به‌ها باڵاكان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دووپاتیكرده‌وه كه یادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت پاڵده‌رێكه بۆمان بۆ خۆڕاگری وپابه‌ندبوون به بنه‌ماو به‌ها به‌رزه‌كان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویسته عیبره‌ت و وانه و وبه‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌م بۆنه‌یه وه‌رگرین ویادی شه‌هیدانی عیراق ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان له‌پێناو رزگاركردنی خاكی وڵات له تیرۆریستان به‌خشی به‌رز ڕاگرین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌هه‌مولایه‌ك كرد كه ئه‌رك وبه‌رپسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن وگه‌لی عیراق له توندوتیژی وزۆرداری وگه‌نده‌ڵی رزگار بكه‌ن.
له‌كۆتاییدا جبوری گووتی:” ئه‌مڕۆ ئێمه له حاڵه‌تێكی نیگه‌رانیدا ده‌ژین وبه‌هۆی پێشهاته‌كانی سیاسی و چه‌وساندنه‌وه‌وه مه‌ترسی كه‌وتووته سه‌ر دواڕۆژی عیراق وگه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی پاراستنی وڵات تاكه رێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ورزگاربوون له‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه”.