سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب جبور له باشوری به‌غدا ده‌كات و بارودخی خزمه‌تگوزاری وئاسایشی ناوچه‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزو ناودارانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب جبوری باشوری به‌غدا كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌باره‌ت بارودخی ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه كاتی ئه‌وه هاتووه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌ینه‌وه‌و تێیدا ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان باشتر بكرێت وهه‌موو هه‌ڵه‌كانی قۆناغی رابردوو تێپه‌ڕێنین وگووتی ” پێویسته خه‌ڵكی دانیشتووی ناوچه‌كانی پشتێنه‌ی شاری به‌غدا رۆڵی خۆیان ببینن له سه‌پاندنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كانی خۆیان چونكه دۆسیه‌ی ئاسایش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موومان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به‌بواری خزمه‌تگوزاری وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان كرده‌وه و گووتی” بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له عیراق روبه‌ڕوی ئالنگاری گه‌وره ده‌بێته‌وه وپێویسته چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان ستایشی رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناچه‌كانی وڵات كرد.