ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/10/2017 له بیست و حه‌وته‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی دادوه‌ره‌كان بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌دات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیدا ودوای خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی پسپۆڕه‌كان ونه‌ڕازیبوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێز له‌سه‌ری، رێكه‌وتنێك له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كراوه بۆ گه‌یشتن به داڕشتنێكی كۆتایی ودابه‌شكردنی پاڵێوڕاوه‌كان به‌سه‌ر چوار لیستی جیادا وهه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م لیستانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی په‌رله‌مانی لیژنه‌ی یاسایی په‌سه‌ندكرد كه تێیدا هاتووه:( ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دادوه‌ره‌كان ده‌ستنیشانده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان وژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن).
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی لیژنه‌ی یاسایی ره‌تكرده‌وه كه بریتی‌بوو له (زیادكردنی سێ كۆمسیار (توركمانی و مه‌سیحی وئێزیدی) بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت).
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارێك هێنا و تاوتوێی یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره (45)ی ساڵی 2013 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به دواخستنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لیستی پاڵێوڕاوه‌كان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به تاوتوێكردنی چه‌ند خاڵێكی گرنگی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كه ده‌هێندرێت له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ پێگه‌یاندنی وپه‌له‌كردن له په‌سه‌ندكردنی لیستی گونجاوتر.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 23-10-2017 هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
21/10/2017