سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری ئابوری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ عیراق له‌ بانقی نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ چاوی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ عیراق له‌ بانقی نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێز میرزا حه‌سه‌ن كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ عیراق وپلانه‌كانی‌ بانقی نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازی تێیدا ئه‌نجامدراوه‌ كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری ئابوری‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان له‌قۆناغی دوای‌ داعش وجێبه‌جێكردنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان كرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com