سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی په‌رله‌مانی به‌حره‌ین به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك ده‌كات وهه‌ردوولا چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆزه عه‌ره‌بیه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17/1/2018 به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌حره‌ین له به‌غدا، پێشوازی له جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌حره‌ینی به‌ڕێز عه‌لی عه‌بدوڵلا عه‌رادی وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی له‌عیراق و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی وچۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر وئالنگارییه‌كان و دۆزه‌كانی عه‌ره‌بی كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بواره‌كانی هاریكاری له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی وئه‌زموونی هه‌ردوو وڵات له‌بواری یاسادانان و چاودێری و ئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی بۆ په‌ره‌پێدانی كاری په‌رله‌مانی وبه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش له‌بواری ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان وكاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/1/2018