سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بارودۆخی‌ مرۆیی له‌عیراق به‌گشتی‌ وناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ خاچی‌ سوردا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ خاچی‌ سور به‌ڕێز رۆبه‌رت ماردینی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ مرۆیی له‌عیراق به‌گشتی‌ وناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌تایبه‌تی‌ و دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان و رۆڵی‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌پاڵپشتیكردنی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ وبه‌شداریكردنیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ڕووی‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پابه‌ندبوون به‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مرۆییه‌كان وروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌ توندوتیژی‌ و دیارده‌كانی‌ رفاندن و تیرۆركردن و به‌كارهێنانی‌ چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كانداو دابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پاراستنی‌ كه‌ل و په‌ل و ئازادییه‌كانی‌ مرۆڤ كرا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
22/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com