سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پیاو ماقووڵانی‌ پارێزگای‌ به‌سرا ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدان به‌لایه‌نی‌ ئاسایش وبه‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ وپاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/1/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، به‌ئاماده‌بوونی‌ په‌رله‌مانتار سه‌فا غانم پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پیاو ماقووڵانی‌ پارێزگای‌ به‌سرا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاسایشی پارێزگاكه‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ هاوڵاتیان كراو سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گرنگی‌ به‌لایه‌نی‌ ئاسایش وبه‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ وپاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ میوانان سوپاس وپێزانینی‌ خۆیان ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن كرد ورۆڵی‌ جه‌نابیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ وڵات و پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
29/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com