سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ عیراقی ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانكۆكان و دانانی‌ بنه‌مای‌ توندوتۆڵ وپێشكه‌وتوو بۆ سیستمی‌ خوێندن ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/1/2018 پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ عیراقی دكتۆر عه‌لی‌ جبوری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خوێندن وپرۆسه‌ی‌ فێركردن له‌ زانكۆكانی‌ عیراق و چالاكیه‌كانی‌ زانكۆی‌ عیراقی و چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كاره‌كانی‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ كێشه‌و وبه‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌وڵاتدا كرا.
جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئاستی‌ زانكۆكان له‌عیراق به‌گشتی‌ كرده‌وه‌ و داوایكرد بنه‌مای‌ توندوتۆڵ وپێشكه‌وتوو بۆ سیستمی‌ خوێندن دابنرێت به‌جۆرێك كه‌ له‌گه‌ڵ پَێشكه‌وتنی‌ خوێندن له‌جیهاندا بگونجێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رۆڵی‌ كادرو ستافه‌كانی‌ خوێندن گرنگه‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ بنه‌ماكانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ پێشكه‌وتوو و په‌ره‌پێدانی‌ راسته‌قینه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت سه‌ركردایه‌تی‌ قۆناغی داهاتوو بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ عیراقی رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی له‌ پاڵپشتیكردنی‌ خوێندن له‌ وڵاتدا به‌رزنرخاند.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
30/1/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com