ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران میوانداری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانی كه‌می‌ ئاو

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 میوانداری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن جه‌نابی و شاندی یاوه‌ری‌ كرد بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانی كه‌می‌ ئاو.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ رایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك حه‌فته‌ دراوه‌ته‌ لیژنه‌ی‌ دارایی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2018 وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ نیازێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران وبه‌به‌شداریكردنی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ بودجه‌ و گووتی‌ كه‌ داوا له‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان ده‌كرێت كه‌ له‌دانیشتنی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا ئاماده‌بن.
دواتر جبوری‌ به‌خێرهاتنی‌ جه‌نابی وه‌زیرو شاندی یاوه‌ری‌ كرد و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی كه‌می‌ ئاو كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ پێشاندا بۆ گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت سه‌باره‌ت به‌ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان ستایشی رۆڵی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ كرد له‌به‌دواداچوونی‌ قه‌یرانی‌ كه‌می‌ ئاو و رێوشوێنه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌رو و هه‌ڵگیرسانی‌ جه‌نگه‌كان و شه‌پۆله‌كانی‌ كه‌می‌ ئاو له‌عیراق له‌ساڵانی‌ رابردوو و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان خسته‌ڕوو وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كار له‌سه‌ر ستراتیجیه‌ك ده‌كات تا ساڵی‌ 2035 بۆ دابینكردنی‌ بارێكی‌ كشتوكاڵی‌ و خۆراك و ئاوی گونجاو وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان به‌رپرسه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئاو نه‌ك به‌كارهێنانی‌.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 27/2/2018 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
18/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com